شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌لحه‌زم به‌سه‌رپه‌رشتی وڵاته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی له یه‌مه‌ن ئه‌نجام دراوه. شازاده خالید فه‌یسه‌ل، له كۆبوونه‌وه‌ی بیست و دووه‌مینی قۆناغی ئاكادیمیای فیقیه‌ی سه‌ر به یه‌كێتیی جیهانی ئیسلامی په‌یامی شا سه‌لمانی خوێنده‌وه. شا سه‌لمان له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌لحه‌زم به‌مه‌به‌ستی رێگری له دروستكردنی هێلانه‌ی تیرۆر و پیلان بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌نجام دراوه.
شا سه‌لمان جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه جیهانی ئیسلامی له مه‌ترسیدایه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌ی كه مه‌زهه‌ب به‌مه‌به‌ستی مه‌رامی سیاسی خۆیان به‌كار ده‌هێنن. سه‌لمان راشیگه‌یاندووه كه سعووییه و وڵاتانی دیكه به‌مه‌به‌ستی پێشگری له‌و مه‌ترسییه و پاراستنی ئاسایشی یه‌مه‌ن كه‌وتوونه‌ته جووڵه.