سوپاى رژێمى سوریا له‌ ناوچه‌یه‌كى پارێزگاى ئیدلب كشایه‌وه‌

سوپاى رژێمى سوریا له‌ ناوچه‌یه‌كى پارێزگاى ئیدلب كشایه‌وه‌
به‌گوێره‌ى روانگه‌ى سووریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، به‌ هۆى شه‌ڕێكى سه‌خت له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆن، هێزه‌كانى رژێمى سووریا له‌ ناوچه‌ى ریفى پردى شغوور سه‌ربه‌ پارێزگاى ئیدلب كشانه‌وه‌ و له‌ ئاكامى شه‌ڕه‌كه‌ش به‌ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.

وه‌ك روانگه‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆن توانیان سێ شوێن له‌ ریفى پردى شغوور سه‌ربه‌ پارێزگاى ئیدلب كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى رژێم بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ پێشڕه‌وییان كرد، به‌ڵام به‌ر له‌ كۆنترۆڵى سێ شوێنه‌كه‌، شه‌ڕێكى سه‌خت له‌ نێوان چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانى رژێم روویدا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ 60 سه‌ربازى سوپاى رژێم و 28 چه‌كدارى ئۆپۆزسیۆنیش كوژران و دواى شه‌ڕه‌كه‌ش، سوپاى رژێم له‌ ناوچه‌كه‌ كشانه‌وه‌ و چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆنیش كۆنترۆڵیانكرد.
Top