فرۆكه‌یه‌كى جه‌نگى مه‌غریب له‌ ناو هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى دیار نه‌ماوه‌

فرۆكه‌یه‌كى جه‌نگى مه‌غریب له‌ ناو هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى دیار نه‌ماوه‌
سوپاى مه‌غریب له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دیارنه‌مانى فرۆكه‌یه‌كى جه‌نگى هێزه‌كانى راگه‌یاند، كه‌ له‌ ناو هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى دژى چه‌كدارانى حوسى له‌یه‌مه‌ن به‌شداره‌. وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، فرۆكه‌یه‌كى جه‌نگى مه‌غریب له‌ جۆرى ئێف شازده‌ كه‌ له‌ ناو هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى له‌ شه‌ڕى دژى چه‌كدارانى حوسى له‌ یه‌مه‌ن به‌شداره‌ دیار نه‌ماوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى فرۆكه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. وڵاتى مه‌غریب له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ى عه‌ره‌بى له‌و هاپه‌یمانیه‌تیه‌ كه‌ سعوودیه‌ دژى چه‌كدارانى حوسى له‌ یه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌ى ده‌بات به‌شدارن.
Top