یه‌كێتی هۆزه‌كانی سینا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی هه‌واڵگری و سه‌ربازی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای میسر له باكووری ویلایه‌تی سینا، بڕیار درا به دروستكردنی دوو گروپ له هێزی هۆزه‌كان. هاوكات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه گرووپێك به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵگری چاودێری كار و چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه ده‌ستبه‌كار ده‌بن و ئه‌وی دیكه‌ش وه‌ك خۆبه‌خش به‌شدار ده‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای میسر دژی رێكخراوه‌كه له باكووری ویلایه‌تی سینا.
رێكخراوی به‌یتولمه‌قدیسی ئه‌نسار كه به هێرشی تیرۆریستی ناوی ده‌ركردووه، ساڵی پار هاته ریزی داعش و ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ ویلایه‌تی سینا. سوپای میسر له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی دوو هه‌زار و سێزده؛ له دژی گرووپه‌كانی ته‌كفیریی نیمچه دورگه‌ی سینا، ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ست پێ كردووه.