له‌ شه‌ڕ و پێكدادانێكدا ئه‌فغانستان 22 چه‌كداری تاڵیبان كوژران

له‌ شه‌ڕ و پێكدادانێكدا ئه‌فغانستان 22 چه‌كداری تاڵیبان كوژران
له‌ ویلایه‌تی فاریابی باكووری ئه‌فغانستان له‌ ئه‌نجامی ئه‌و‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی له‌نێوان چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و هێزه‌كانی ئه‌منی روویدا، 22 چه‌كداری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ كوژران. به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ویلایه‌تی فاریاب محه‌مه‌د نه‌بی ئیلهام رایگه‌یاند "

چه‌كدارانی تاڵیبان زنجیره‌ هێرشێكی هاوكاتیان كرده‌ سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ شارۆچكه‌كانی كارامكۆڵ، ده‌وڵه‌ت ئاباد، شیرین ته‌گاب، هۆجا سه‌بزپوش، كایسار و گۆرماچ. ئیلهام راشیگه‌یاند: له‌ پێكدادانه‌كاندا ته‌رمی 22 چه‌كدار كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌منی و 25 چه‌كدار و سێ كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌منیش بریندار بوون. ئیلهام گوتیشی: له‌ئه‌نجامی پێكدادانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان زیانی زۆری پێگه‌یشتووه‌ و هێزه‌كانی ئه‌منی هه‌موو رێوشوێنێكیان گرتووه‌ته‌ به‌ر و له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودان.
Top