فڕۆکەیەکی سەربازیی ئیسپانی کەوتە خوارەوە
ئەو فڕۆکەیە لە جۆری A400M بووە و دوای هەستانی لە فڕۆکەخانەی سان پابلۆ بەدووری یەک میل کەوتووەتە خوارەوە و بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵیش لە ئیسپانیاوە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە بوونی هەڵەیەک بووە لە سیستەمی فڕۆکەکەدا.
فڕۆکەی ئێربەس A400M یەکێکە لەو جۆرە فڕۆکانەی کە تائێستا لەلایەن سوپای ئیسپانیاوە بەکارنەهێنراوە، بەڵکو هێشتا لەژێر تاقیکردنەوەدایە، بەڵام هەشت وڵاتی جیهان داوایانکردووە و ئیسپانیاش بەو تاقیکردنەوەیە دەیویست ئەو فڕۆکە، کە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازییە بەکاربهێنێت و جێگەی فڕۆکەی هێرکولوسی پێبگرێتەوە.
روداو