هێزه‌كانی ده‌ریایی 200 كۆچبه‌ری نایاسایی له كه‌ناراوی ئیتاڵیا رزگار كرد
به‌پێی گوته‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا روونیكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا له په‌یوه‌ندیه‌كی به په‌له‌داله‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتاڵیاوه پێی راگه‌یه‌ندرا كه كه‌شتیه‌ك داوای هاوكاری و یارمه‌تی ده‌كات ، بۆ ئه‌مه‌ش هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌ڵمانیا گه‌یشتنه شوێنه‌كه . روونیشیكرده‌وه كه كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتاڵیا رزگار كران و گواسترانه‌وه بۆ به‌نده‌ری ئیتاڵیا.