جۆن كێرى خوازیارى په‌سه‌ندكردنى پێشنیازى پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێرانه
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێویسته له‌و كاته‌دا له رێگاى گفتوگۆ‌و دانوستاندن چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ ورده‌كارییه‌كانى گرینگ و سه‌ره‌كى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى بنرێت. شایه‌نى باسه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو پێشنیازى پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێرانى به به‌ده‌ست هێنانى ده‌نگى پێویست په‌سه‌ند كرد. به پێى ئه‌و پێشنیازه كۆنگره سیى رۆژ دواى رێككه‌وتنى كۆتایى ئه‌تۆمى ئێران؛ مۆله‌تى ده‌بێت كه بیروبۆچوونى خۆى له‌باره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه رابگه‌یه‌نێت.