له پێكدادانی چه‌كداریدا له ئه‌مریكا 2 كه‌س كوژران
![له پێكدادانی چه‌كداریدا له ئه‌مریكا 2 كه‌س كوژران](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/american-polis.jpg )
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، پۆلیسی ناوچه‌ی گارلاند روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوو كه‌س له نێو ئۆتۆمۆبێلێكدا ده‌ستڕێژی گوله‌یان له كارمه‌ندانی ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه كردووه، پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس به‌رپه‌رچی داونه‌ته‌وه هه‌ردوو هێرش به‌ره‌كه كوژراون و كارمه‌ندێكی ئاسایشیش برینداربووه.
له روونكرنه‌وه‌كه‌دا هیچ زانیاریه‌ك نه‌خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌وه كه ئایا هێرشه‌كه په‌یوه‌ندی به پێشانگاكه‌وه هه‌بووه یان نا، هه‌روه‌ها هیچ زانیارییه‌كیش له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هێرشبه‌ران ئاشكرا نه‌كراوه.