لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆمارى یه‌مه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی هێزه‌كانی به‌رخۆدانی گه‌ل، عه‌لی ئهلئهحمهدیی رایگه‌یاند، به پاڵپشتی یه‌كینه‌كانی هێزی وشكایی سه‌ر به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی، هێزه‌كانى لایه‌نگرانى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن، به ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عه‌ده‌ن كۆنترۆڵ بكه‌ن كه پێشتر له ژێر كۆنترۆڵی حوسییهكاندا بوو.
ئه‌حمه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی حوسی ماوه‌ی چوار رۆژه گه‌مارۆی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌نیان دا شه‌وى رابردووش شه‌ڕوپێكدادان له نێوان حوسییه‌كان و هێزه‌كانی به‌رخۆدانی گه‌ل هاته ئاراوه و به‌م پێیه‌ش به ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كه كۆنترۆڵ كرا،
له لایه‌كى دیكه‌وه یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی گه‌لی سه‌ر به سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن عه‌بد ڕه‌به مه‌سنوور هادی: "دوای هاتنی یه‌كینه‌كانی چاودێری له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی سه‌ره‌كی پێشڕه‌وییه‌كانی حوسی كۆتایی پێ دێت.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی هێزی وشكایی سه‌ر به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گه‌یشته نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن و تێكه‌ڵی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی گه‌لی سه‌ر به سه‌ركۆماری یه‌مه‌ن عهبدلڕهبۆ مه‌سنوور هادی بوون، راگه‌یه‌نراوه كه یه‌كینه‌كه به‌مه‌به‌ستی چاودێری نێردراوه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه كه چه‌كدارانی حوسی له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن، خورمهكسهر و كریتهردا خاڵه‌كانی گرنگی شاره‌كه‌یان له‌به‌رده‌سته و له ناوچه‌كانی شاخاویی وه‌ك حهدیدیش نیشانده‌ره‌كانی نیشته‌جێ كردووه.