میسر بڕیاری ناردنی سوپاى بۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ 3 مانگ درێژكرده‌وه‌

میسر بڕیاری ناردنی سوپاى بۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ 3 مانگ درێژكرده‌وه‌
حكومه‌تی میسر رایگه‌یاند كه‌ بڵاوه‌پێكردنی به‌شێك له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ولاته‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری میسر بۆ سێ مانگی دیكه‌ درێژكرده‌وه‌ . میسر یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین سوپای هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزی سعودییه‌یه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شداری هاوپه‌یمانییه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ ده‌كات كه‌ سعودیه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات دژ به‌ حوسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن . له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی میسر هاتووه‌ كه‌ بۆ به‌رگری كردنی له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میسری و عه‌ره‌بی له‌ ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سوور و بابولمه‌نده‌ب

ره‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ ناردنی به‌شێك له‌ هێزه‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه‌ یاخود تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌ركی جه‌نگی كۆتایی پێدێت . شایانی باسه‌ له‌ بیست و شه‌شی مانگی ئازاری رابردوو میسر ره‌زامه‌ندی نیشاندا به‌ ناردنی سوپا بۆ ماوه‌ی چل رۆژ بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری میسر . له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سعودیه‌ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی میسر ده‌ربری و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ گرنگی خۆی هه‌یه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ یه‌مه‌ن .
Top