له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی دا له‌ میسر 29 كه‌س كوژران

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی دا له‌ میسر 29 كه‌س كوژران
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای میسر له‌ باكووری ویلایه‌تی سینا به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا بیست و نۆ كه‌س كوژراون و سه‌د و سیی و سێ كه‌سی گومانلێكراویش ده‌ستگیر كران. گوته‌بێژی سوپای میسر، محه‌مه‌د سه‌میر به‌ نووسراوێك رایگه‌یاند كه‌ "له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای میسر له‌ شاری سینا له‌ نێوان بیست تا سیی نیسانی ساڵی دوو هه‌زار پازده‌ بۆ سه‌ر گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان، بیست و نۆ تیرۆرست كوژران و سه‌د و شه‌ش كه‌س ده‌ستگیر كران، له‌ پاڵ ئه‌مه‌ش په‌نجا و یه‌ك حه‌شارگه‌ی سه‌ر به‌ گرووپه‌ تیرۆرستییه‌كان رووخێنراون.
Top