په‌یامنێرانی بێ سنوور: ئێران خرابترین وڵاته بۆ ئازادی رۆژنامه‌وانی
په‌یامنێرانی بێ‌سنوور به بۆنه‌ی ڕۆژی 3ی ئایار” ڕۆژی ئازادیی چاپه‌مه‌نی” ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه كه ئێران به پێنجه‌مین وڵاتی به‌ندیخانه بۆ رۆژنامه‌نووسان و له بواری سانسۆر و په‌راوێزخستنی ڕۆژنامه‌نووسانیشدا به حه‌وته‌مین وڵات له جیهاندا دێته ئه‌ژمار، هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه كه ئێران چاپه‌مه‌نیی قۆرغ كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه وڵاتی ئێران له نێوان سه‌د و هه‌شتا وڵاتی جیهاندا پله‌ی خراپترینی پێ به‌خشراوه و به گه‌وره‌ترین به‌ندیخانه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادیی چاپه‌مه‌نی دێته ئه‌ژمار.