شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمى سووریا گه‌یشته‌ پارێزگاى لازیقیه‌

شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمى سووریا گه‌یشته‌ پارێزگاى لازیقیه‌
سوپاى سووریاى ئازاد و چه‌كداره‌ ئیسلامیه‌كان دواى كۆنتڕۆڵكردنى شارى ئیدله‌ب و جسر ئه‌لشغور به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌ویكردن به‌ره‌و ناوچه‌كانى ژێر كۆنتڕۆڵى ڕژێمى ئه‌سه‌دو له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ به‌ گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان ئێستا شه‌ڕ گه‌یشتۆته‌ پارێزگا لازیقیه‌. سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌ چه‌كداریه‌كانى سوپاى ئازادى سووریا له‌ پێشڕه‌ویكردن به‌ره‌و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕژێمى به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامن.

هاوكات فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانى ڕژێمى ئه‌سه‌د له‌ ڕیفى لازیقیه‌ به‌ سه‌ختى پێگه‌كانى چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆنیان بۆردومانكردووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ گووته‌ى ئاژانسى ساناى سه‌ر به‌ ڕژێم به‌ ده‌یان چه‌كدار كوژران و بریندار بوون. شارى لازیقیه‌، ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست به‌ تاكه‌ به‌نده‌ر له‌ سووریا هه‌ژمار ده‌كرێت ، و ئه‌و شاره‌ پێگه‌یه‌كى زۆر گرنگى به‌ سووریا به‌خشیووه‌، و له‌ ئه‌گه‌رى كه‌وتنى لازیقیه‌ ، كۆتایى ڕژێمى به‌شار ئه‌سه‌د نزیك ده‌بێته‌وه‌.
Top