له‌ نێجیریا زیاتر له‌ 200 كچى دیكه‌ له‌ ده‌ستی بوكۆحه‌رام رزگار كران

له‌ نێجیریا زیاتر له‌ 200 كچى دیكه‌ له‌ ده‌ستی بوكۆحه‌رام رزگار كران
سوپاى نێجێریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكى تر له‌ دژى بوكۆحه‌رام زیاتر له‌ 200 كچى تریان رزگار كردووه‌؛كه‌ به‌ رزگاركردنى ئه‌و كچانه‌ ژماره‌ى ئه‌و دیلانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ست چه‌كدارانى بوكۆحه‌رام ده‌ستگیر كراون؛ ده‌گاته‌ شه‌شسه‌دوحه‌فتاوحه‌ت كه‌س.

هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ كچان و ئافره‌تان كه‌ له‌ لایه‌ن بوكۆحه‌رام به‌دیل گیرابوون له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌دا كوژراون.

شایه‌نى باسه‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنى وشكانى سوپاى نێجێریا له‌ دارستانه‌كانى باكورى رۆژهه‌ڵاتى نێجێریا دواى چه‌ند هه‌فته‌ له‌ هێرشى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستى پێكرد.
Top