ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى نیپاڵ بۆ 6621 كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى نیپاڵ بۆ 6621 كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
حكومه‌تی نیپال رایگه‌یاند كه‌ ئومێدیان نه‌ما به‌وه‌ی بتوانن ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر پاشماوه‌ی باڵه‌خانه‌و خانووه‌ رووخاوه‌كان رزگار بكه‌ن كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌ گیریان خواردووه‌ .

به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ تا ئێستا بۆ شه‌ش هه‌زارو شه‌ش سه‌دو بیست و یه‌ك كه‌س به‌رز بووه‌وه‌ . لاكشمی براساد داخال گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی نیپاڵ روونیكرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ ئه‌و رووداوه‌ سروشتیه‌ روویداوه‌ ، له‌ گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ش ئومێد نییه‌ كه‌ گیرخواردووه‌كانی ژێر پاشماوه‌كانی باڵه‌خانه‌و خانووه‌ رووخاوه‌كان رزگار بكرێت .

به‌پێی گوته‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی نیپال ژماره‌ی برینداران بۆ چوارده‌ هه‌زارو بیست و سێ كه‌س به‌رز بۆته‌وه‌ .
Top