له‌ هێرشێكی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ هه‌ڵه‌ 17 هاوولاتی مه‌ده‌نی سوریا كوژران

له‌ هێرشێكی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ هه‌ڵه‌ 17 هاوولاتی مه‌ده‌نی سوریا كوژران
به‌پێی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند كه‌ له‌ هێرشێكی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر گوندێك له‌ پارێزگای حه‌له‌ب به‌لایه‌نی كه‌م حه‌ڤده‌ هاوولاتی مه‌ده‌نی كوژران . كه‌ له‌ نێوان كوژراواندا دوو منداڵی تێدایه‌ و به‌ ده‌یه‌ها هاووڵاتیش بریندار بوون .

به‌پێی گوته‌ی رامی عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌ری روانگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ سوریا ئه‌و هێرشه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌ڵه‌وه‌ هاووڵاتیانی كرده‌ ئامانج كه‌ مه‌به‌ستی مۆڵگه‌ی تیرۆریستان بوو . به‌پێی ئامارێكی روانگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئه‌یلولی رابردووه‌وه‌ شه‌ست و شه‌ش هاوولاتی مه‌ده‌نی له‌ لایه‌ن فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ كوژراون .
Top