جۆن كێرى: بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ل ئێران له‌ كاته‌كانى پێشوو نزیكترین

جۆن كێرى: بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ل ئێران له‌ كاته‌كانى پێشوو نزیكترین
جۆن كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌باره‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌ نێوان ئێران و گروپى پێنج كۆیه‌ك، رایگه‌یاند كه‌ هێشتا گرفتى زۆرمان له‌ به‌رده‌م ماوه‌، به‌ڵام له‌ كاته‌كانى پێشوو نزیكترین. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى كۆتایى له‌ نێوان ئێران و شه‌ش ولاته‌ زلهێزه‌كه‌ى جیهان ئه‌نجام بدرێت، ریگه‌ له‌ تواناكانى ئێران ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى دروست بكات.هاوكات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ هێشتا كارى سه‌ختیان له‌ به‌رده‌م ماوه‌ و هه‌ندێ كێشه‌ى گرنگ ماوه‌ كه‌ تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
Top