له‌ یه‌مه‌ن به‌ هۆى شه‌ڕو پێكدادانه‌كان لایه‌نى كه‌م 30 كه‌س كوژران

له‌ یه‌مه‌ن به‌ هۆى شه‌ڕو پێكدادانه‌كان لایه‌نى كه‌م 30 كه‌س كوژران
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی یه‌مه‌ن بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هۆى شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌رى یه‌مه‌ن؛ لایه‌نى كه‌م سیى كه‌س كوژراون. هاوپه‌یمانییه‌تى عه‌ڕه‌ب به‌ سه‌رپه‌رشتى سعوودییه‌ بۆردومانى بنكه‌كانى حوسى له‌ یه‌مه‌ن ده‌كات به‌ ئامانجى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسور هادى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سعوودییه‌؛ ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ پشتیوانى كردن له‌ حووسییه‌كان و له‌ به‌رامبه‌ردا ئێرانیش ئه‌و تۆمه‌ته‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و خوازیارى راگرتنى ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانییانه‌یه‌ بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن.
Top