ئێران: كه‌شتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه بازرگانییه و ناكۆكیی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌نده‌ره‌كانی ئێران
ئاژانسه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری گواسته‌وه: “فه‌رمانگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی ئێران، په‌نای بردۆته به‌ر دادگاكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌شتییه‌دا، دادگاش فه‌رمانی ڕاگرتنی كه‌شتییه‌كه‌ی ده‌ركردووه. بۆیه ده‌ست به‌جێ ئه‌و فه‌رمانه‌ی دادگا جێبه‌جێ كرا”. گوتیشی: “كه‌شتییه‌كه به‌نیازبوو له ته‌نگه‌ی هورمز تێپه‌ڕ ببێت. به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر بكرێت به‌هه‌موو سه‌رنشینه‌كانییه‌وه كه هه‌موویان ئه‌ورووپین. ڕه‌نگه هاووڵاتی ئه‌مریكیشیان له‌نێودابێت”. به‌رپرسه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه: “هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسداران په‌یوه‌ندییان به‌كه‌شتییه‌كه‌وه كردووه، داوایان لێكردووه ڕووگه‌ی خۆی بگۆڕێت.
كاتێ كه‌شتییه‌كه گوێ به‌و ئاگاداركردنه‌وانه نادات، به‌له‌مێكی ئێران فیشه‌كێك بۆ وریاكردنه‌وه‌یان ده‌ته‌قێنێت. له‌پاش ئه‌وه، كه‌شتییه‌كه ملكه‌چی فه‌رمانی ئێرانییه‌كان ده‌بێت و، ڕووگه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت”. وته‌بێژی فه‌رمی په‌نتاگۆنیش له لێدوانێكی سه‌رپێیدا سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه گوتی: “ته‌قه‌كردنی تاران له‌و كه‌شتییه گونجاو نییه، به‌تایبه‌تی چونكه 30 سه‌رنشینی له‌سه‌ره”. هه‌روه‌ها گوتی: “هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا، ده‌ست به‌جێ كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیار و چاودێری نارده شوێنی ڕووداوه‌كه”.