به‌ هۆى ته‌قه‌كردنى سوپاى ئیسرائیله‌وه‌ هاووڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی كوژرا

به‌ هۆى ته‌قه‌كردنى سوپاى ئیسرائیله‌وه‌ هاووڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی كوژرا
له‌ ئاكامى ته‌قه‌كردنى سوپاى ئیسرائیل، هاووڵاتیه‌كى فه‌له‌ستینى كوژرا. ته‌ریف عاشوور به‌رپرسى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، له‌ گوندى عرقه‌ له‌ رۆژئاواى شارى جه‌نین له‌ كه‌رتى رۆژئاوا، سه‌ربازانى سوپاى ئیسرائیل ته‌قه‌یان له‌ هاووڵاتیه‌ك به‌ ناوى محه‌مه‌د موراد ساڵح كرد و له‌ ئاكامدا ناوبراو كوژرا.

هاوكات مونیب حه‌ماد كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سوكارى كوژراوه‌كه‌ رایگه‌یاند، محه‌مه‌د موراد له‌ گونده‌كه‌ له‌ ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه‌دا بوو و دواى ئاهه‌نگه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كانى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى گونده‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌ بۆ خۆیان ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵام له‌ لایه‌ن سه‌ربازانى ئیسرائیله‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراو ده‌ستبه‌جێ محه‌مه‌د موراد گیانى له‌ده‌ستدا.
Top