بارودۆخی مرۆیی یه‌مه‌ن خراپه‌ و هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانیش به‌رده‌وامن

بارودۆخی مرۆیی یه‌مه‌ن خراپه‌ و هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانیش به‌رده‌وامن
به‌رپرسانی فریاكه‌وتن له‌ یه‌مه‌ن رایانگه‌یاند كه‌ بارودۆخی مرۆیی له‌و وڵاته‌ زۆر خراپه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانكردنی چه‌كدارانی حوسییه‌كان له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه‌ سعودییه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات ، هه‌روه‌ها بوونی ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ی سه‌ربازی كه‌ له‌ سوپای یه‌مه‌ن جیابوونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی حوسی له‌ شاره‌كان هۆكارن بۆ نه‌گه‌یشتنی یارمه‌تییه‌كان بۆ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ .

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان 15 تا 20 هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر گروپی حوسیه‌كان و باره‌گاو كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناوچه‌ی زالع ئه‌نجامداوه‌ .

له‌مباره‌یه‌وه‌ ماری كلێر فه‌گالی گوته‌بێژ به‌ناوی لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه‌ بارودۆخی یه‌مه‌ن زۆر خراپه‌ و ئه‌مه‌ كاره‌ساتێكی مرۆییه‌ .

نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیش بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین گه‌یشتۆته‌ 10 دۆلار و سووته‌مه‌نیش له‌م وڵاته‌ كه‌مه‌و به‌شی هه‌فته‌یه‌كی تر ناكات .
Top