بومەلەرزەکەی نیپاڵ ژیانی هەشت ملیۆن کەسی تێکداوە

 بومەلەرزەکەی نیپاڵ ژیانی هەشت ملیۆن کەسی تێکداوە
بەگوێرەی راپۆرتێکی (بی‌بی‌سی)، نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت، هەشت ملیۆن کەس بەهۆی بومەلەرزەکەی نیپاڵەوە توشی نەهامەتی بووە، کومەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان بەردەوامن لەسەر گەیاندنی هاوکاری بۆیان، بەڵام تاوەکو ئێستاش (١،٤) ملیۆن کەس پێویستیان بە ئاوو و، خۆراک هەیة.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەوە بۆ سێیەمین شەوە خەڵکی هەندێ ناوچە بە تایبەتی (کاسماندۆ)ی پایتەختی نیپاڵ لەدەرەوە دەمێننەوە چونکە هێشتا بومەلەرزەکان ماون و، لەرینەوە هەستی پێدەکرێت.

(موهان ئادهیکاری) بەرپرسێکی هەرێمی گۆرکا لە نیپاڵ گوتی، (٩٠%) خەڵکی گوندەکانی ئەو هەرێمە بەهۆی بومەلەرزەکەوە توشی نەهامەتی بوون و، زۆریش قورسە خواردن و ئاویان پێبگات چونکە ڕێگاکان هەموویان شەق بوون.

شیاوی باسکردنە، رۆژی شەممەی رابردوو بومەلەرزەیەکی گەورەى (٧ بۆ ٨ ثلةى مەگنێتید) رێختەر لە نیپاڵی داو، کاسماندۆی پایتەخت و ناوچەکانی دەروبەری بەچڕی گرتەوە. ئامارەکانی قوربانیان لەبەرزبونەوەدان، سەرچاوەیەکی فەرمیی نیپاڵ رایگەیاندوە تاوەکو ئێستا هەشت ملیۆن کەس لە (٣٩) ناوچەی نیپاڵ لێیان قەوماوەو، هەروەها ئامارەکانی بەردەست نیشانیانداوە کە تاوەکو ئەمڕۆ (٤١٣٠) کەس مردوون و، زیاتر لە (٨٠٠٠) کەسیش بریندار بوون.
Top