تاران 35ه‌مین كه‌شتیی خۆی ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن ده‌كات

تاران 35ه‌مین كه‌شتیی خۆی ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن ده‌كات
وڵاتی ئێران له‌ یازده‌ی ته‌مووزی داهاتوو، سیی و پێنجه‌مین كه‌شتیی جه‌نگی خۆی ره‌وانه‌ی گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب له‌ كه‌نداوی عه‌ده‌ن ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی ئێران، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریای ئێران، حه‌بیبوڵا سه‌یاری رایگه‌یاند كه‌ له‌ دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركی سیی و چواره‌مین كه‌شتیی جه‌نگی ئێران له‌ كه‌نداوی عه‌ده‌ن و گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب و ده‌ریای سوور، سیی و پێنجه‌مین كه‌شتیی جه‌نگی له‌ یازده‌ی ته‌مووزی داهاتوو ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت.

سه‌یاری له‌وه‌ پێش رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌ركی سیی و چواره‌مین كه‌شتی، پاراستنی رێگه‌ی كه‌شتی ده‌ریایی ئێران و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بووه‌.
Top