حكوومه‌تی یه‌مه‌ن: ئاماده‌ین به‌مه‌رج گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حوسییه‌كان بكه‌ین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێش مه‌رجی گفتوگۆكان ئه‌وه‌یه حوسییه‌كان چه‌كه‌كانی قورس دابنێن و پێكهاته‌كه‌یان بگۆڕن بۆ پێكهاته‌یه‌كی سیاسی. هه‌روه‌ها نابێت سه‌ركۆماری له‌سه‌ر كارلادراو عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كان عه‌بدلمه‌لیك حوسی كه تاوانبارن به‌شداری گفتوگۆكان بكه‌ن. چوار شه‌ممه‌ی رابردوو، عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح داوای له لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ن كردبوو له‌سه‌ر میزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه.