وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا كۆده‌بنه‌وه
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی نیسانی 2015، له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له شاری نیویۆرك، كۆنگره‌ی پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاری جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتارێك له‌ی كۆنگره‌كه‌دا پێشكه‌ش بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه بڕیاره له په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چاوی به محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بكه‌وێت.
هه‌رله په‌راوێزی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ناسر جه‌وده، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن و سامح شوكری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر كۆببێته‌وه.
له‌دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی 5+1 له 2ی نیسانی 2015، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئێران كۆببنه‌وه.
خەندان