ئۆباما داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسێکی وڵاتەکەی لە ئێران دەکات
جەیسۆن ڕەزاییان، هەواڵنێری ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لە تاران، ماوەی نزیكەی ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستبەسەر و لە بەندیخانەدا ڕاگیراوە.
باراک ئۆباما گوتوویەتی: ئەو ڕۆژنامەنووسە تەنیا لەسەر هیوا و داهاتوو، هەروەها چیرۆکی ژیانی خەڵکی ئێران بابەتی بۆ واشنتۆن پۆست نووسیوە.
ماوەیەک لەمەوبەر هەواڵدەرییە ناوخۆییەكانی ئێران بڵاویان كردبووەوە، بەم نزیكانە جەیسۆن ڕەزاییان لەلایەن دەزگا قەزایییەكانەوە دادگایی دەكرێ و حوكمی زیندانی كردنی بۆ دەبڕدرێتەوە و پێشتریش دەوڵەتی ئەمریكا بە فەرمی داوای لە ئێران كردبوو كە ئەو ڕۆژنامەنووسە ئازاد بكرێت.
محەممەد جەواد لاریجانی بەرپرسی ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگای دادوەریی ئێران، گوتبووی: “جەیسۆن رەزایییان كاری سیخوڕی كردووە و پێویستە سزای خۆی وەربگرێت.”
ساڵی ڕابردوو، دایكی جەیسۆن لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، داوای حكوومەتی ئێران كردبوو كە جەیسۆن و هاوسەرەكەی ئازاد بكەن و باسی لەوەش كردبوو كە كوڕەكەی نەخۆشیی دڵ و زەختی خوێنی هەیە.