هێڵی ده‌ریایی راسته‌وخۆ له‌ نێوان ئێران و عومان ده‌كرێته‌وه‌

هێڵی ده‌ریایی راسته‌وخۆ له‌ نێوان ئێران و عومان ده‌كرێته‌وه‌
بڕیاره‌ پێنجی مانگی داهاتوو هێڵی ده‌ریایی راسته‌وخۆ له‌ نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و عومان بكرێته‌وه‌.

موحسین زه‌ڕابی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی تاران به‌ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێرانی راگه‌یاند به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به‌ بازرگانی هاوبه‌شی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عومان بڕیاریان داوه‌ پێنجی مانگی داهاتوو هێڵی ده‌ریایی راسته‌وخۆ له‌ نێوانیان بكرێته‌وه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌ مه‌به‌ستی سه‌رمایه‌گوزاری 57 كۆمپانیایی عومان له‌ چوارچێوه‌ی شاندیێكدا سه‌ردانی تارانیان كردووه‌.

راشیگه‌یاند "سست بوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات به‌ هۆی نه‌بوونی هێڵێكی تایبه‌تی بازرگانییه‌ بۆیه‌ بیر له‌ دامه‌زراندنی ئه‌و هێڵه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ نێوان به‌نده‌ری سوحه‌ری عومانی و به‌نده‌ر عه‌باسی ئێرانی هێڵێكی تایبه‌تی ده‌ریایی داده‌مه‌زرێنین كه‌ 15 رۆژ جارێك هاتوچۆ بكات.
Top