به‌پێی سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان بارزانی نه‌مر سه‌دان ئه‌رمه‌نیی له‌ كوشتن رزگاركردووه‌

به‌پێی سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان بارزانی نه‌مر سه‌دان ئه‌رمه‌نیی له‌ كوشتن رزگاركردووه‌
رێوڕه‌سمی ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌كان له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆری عوسمانییه‌كان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتی جیهان له‌ ئیروانی پایته‌ختی ئه‌رمه‌نیستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا؛ سرژ سه‌ركیسیان سه‌رۆك كۆماری ئه‌رمه‌نستان وێرای سوپاسكردنی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شدارییان كرد رایگه‌یاند كه‌ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان پیرۆزیی ویژدانی مرۆڤایه‌تی و دادپه‌روه‌رییه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتی؛ تاوانی دژی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌بێت وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی هه‌ژمار بكرێت. هه‌روه‌ها فلادیمیر پۆتن سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ جیهان رووبه‌ڕووی دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاونی له‌و شێوه‌یه‌ بێته‌وه‌ و گوتی؛ خه‌مبارین به‌و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ ئه‌رمه‌نه‌كان كراوه‌.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پاپا فرانسیس سه‌رۆكى كاتۆلیكه‌كانى جیهان؛ كوژرانى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌ سه‌رده‌مى حكومه‌تى عوسمانى به‌ یه‌كه‌م جینۆسایدى سه‌ده‌ى بیسته‌م وه‌سف كرد.

له‌ پاراستنی ئه‌رمه‌كان؛ كورده‌كانی باشووری كوردستانیش رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو و له‌و نێوه‌نده‌شدا له‌سه‌رده‌مى كوشتارى ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌سه‌رده‌ستى ده‌وڵه‌تى عوسمانى گه‌لى كورد و شێخانى بارزان روڵێكى گرنگیان هه‌بووه‌ له‌ یارمه‌تیدان وداڵده‌دانى ئه‌رمه‌نییه‌كان و مه‌لا مسته‌فاى بارزانى له‌سه‌ر راسپارده‌ى شێخ ئه‌حمه‌دى بارزان چووه‌ به‌هانیانه‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌رمه‌نیی له‌ كوشتن رزگاركردووه‌.
Top