هاوپه‌یمانان 19 هێرشی دیكه‌یان كرده سه‌ر داعش له عێراق و سوریا
له‌و باره‌وه هێزى ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش له ڕۆژى چوارشه‌ممه‌وه تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى پێنجشه‌ممه نۆزده جار بۆردومانى بنكه و باره‌گاكانى داعشیان له سووریا و عێراق كردووه. له عێراق بۆردومانه‌كان له نزیك بێجى و مووسڵ و شنگال و ته‌له‌عفه‌ر ئه‌نجامدراون. له سووریاش، بۆردومانه‌كان له نزیك شاره‌كانى حه‌سه‌كه و كۆبانى و ڕه‌ققه جێ به جێ كراون.