شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومان له عه‌ده‌ن و ناوچه‌كانى دیكه‌ى یه‌مه‌ن به‌رده‌وامیى هه‌یه
هاوكات له‌و فڕۆكه‌كانی جه‌نگی هاوپه‌یمان به ڕابه‌رایه‌تی سعوودیه چوار هێرشی دیكه‌یان دژى چه‌كدارانى حوسى له یه‌مه‌ن ئه‌نجام داوه و له هێرش و بۆردومانه‌كانى ئه‌مڕۆشدا، فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى به چڕى چه‌كدارانى حوسییان بۆردومان كردووه ، به‌ڵام هێشتا زیانه‌كان نه‌زانراوه. لایه‌كى دیكه‌وه یه‌كه‌م بارهه‌ڵگرى هاوكارى پزیشكى خێرا گه‌یه‌ندراییه شارى عه‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هۆشدارى ئه‌وه‌یاندا، كه ژیان و گوزه‌رانى دانیشتوانى شاره‌كه رووبه‌ڕووى كاره‌ساتى مرۆیى بووه‌ته‌وه.