ئه‌حمه‌د عه‌سیری: به‌ڵگه هه‌یه كه ئێران مه‌شق و راهێنانی به چه‌كداره حوسییه‌كان كردووه
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانییه‌تى عه‌ڕه‌ب به سه‌رپه‌رشتى سعوودییه بنكه‌كانى چه‌كدارانى سه‌ر به دیكتاتۆرى پێشووى یه‌مه‌ن؛ عه‌لى عه‌بدوڵڵا سالحیان بوردومان كردووه و ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه.
ئامانج له‌و بۆردومانانه له‌ناوبردن و بێ هێز كردنى چه‌كداره حوه‌سیه‌كان له ناو شارى عه‌ده‌نه تاكو رێگرى بكرێت له هێرشى ئه‌و چه‌كدارانه بۆ سه‌ر هاووڵاتیانى سیڤیل و نه‌خۆشخانه‌كان و ده‌زگاكانى مه‌ده‌نى. ئه‌حه‌مه‌د عه‌سیرى رایگه‌یاند: كه بارودۆخى یه‌مه‌ن له عه‌ده‌ن له ژێر كۆنتڕۆڵ دایه‌و حوسییه‌كان به‌ره‌به‌ره له‌ناو ده‌چن.
هه‌روه‌ها هه‌نگاوى پێویست نراوه بۆ رێپێدانى كه‌شتییه‌كانى مانگى سورى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌نده‌رى عه‌ده‌ن و هاوپه‌یمانییه‌تى عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى فریاكه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تى له په‌یوه‌ندى دایه‌و و هه‌روه‌ها هاوكارى ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه به‌نیازن هاووڵاتیانى خۆیان له‌و وڵاته بگوازنه‌وه.