پارتی دیموكراتی گەلان لە هەڵەیەكی مێژووی رزگاری بوو

پارتی دیموكراتی گەلان لە هەڵەیەكی مێژووی رزگاری بوو

دوێنێ 7ی نیسان دواین كاتی گەیاندنی لیستی پاڵێوراوان بوو بۆ لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان لە توركیا. لە كاتی گەیاندنی لیستی پارتی دیموكراتی گەلان HDP بۆ لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان، لە هەڵەیەكی مێژووی رزگاریان بوو.

پارتی دیموكراتی گەلان HDP دوای ئەوەی لەبیریان كرد لیستی پاڵێوراوانی 23 پارێزگا پێشكەش بكەن، لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان ئاگاداری كردنەوە و پێیان راگەیاندن كە بێ لیستی ئەم 23 پارێزگایە ناتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن. بۆیە بە پەلە هەوڵی گەیاندنی لیستەكانیان دا و لە دواین 5 خولەكی بەر لە كۆتایی هاتنی كاتی گەیاندنی لیستەكان توانیان لیستەكان پێشكەش بە لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان بكەن.


پارتی دیموكراتی گەلان HDP بۆ یەكەمجار لە مێژوو وەك حزبێك بەشداری لە هەڵبژادنەكان دەكات كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشتر پاڵێوراوانی ئەم حزبە وەك بێلایەن بەشداریان دەكرد. ئەمەش بەهۆی بەربەستی 10%ی سیستەمی هەڵبژاردنەكانی توركیاوە كە هەر حزبێك بۆ چوونە ناو پەرلەمان لایەنی كەم پێویستی بە 10%ی دەنگەكانە.
Top