لە 48 کاژێردا 9 هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش
ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە "4 هێرش لە سووریا و 5 هێرشیان لە عێراق ئەنجامدراوە". بەپێی بەیاننامەکە " هێرشێکی ئاسمانیی کراوەتە سەر پێگەیەکی داعش لە دێرەزوور و کۆگایەکی کۆکردنەوەی نەوتی داعش تەقێنراوەتەوە، هەروەها سێ هێرشی دیکەش بۆ پاڵپشتی هێزە کوردییەکان لە دەوروبەری کۆبانێ ئەنجامدراوە".
هەروەها لە عێراق، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هێرشەکانیان بۆ ناوچەی ئەسەد و بێجی و ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە سنووری کەرکووک ئەنجامداوە، وەک سوپای ئەمریکا دەڵێت، خاڵی پشکنینی داعش کراوەتە ئامانج و چەند ئۆتۆمبێلیکیش تێکشکێنراون.
هەروەها هێرشێکی دیکەش لە نزیک موسڵ ئەنجامدراوە و کۆبوونەوەیەکی داعش لە شارەدێی رواح کراوەتە ئامانج.
رووداو