كۆریای باكوور دوو مووشه‌كی مه‌ودا كورتی هه‌ڵداوه‌ته‌ كه‌ناراوه‌كانی

كۆریای باكوور دوو مووشه‌كی مه‌ودا كورتی هه‌ڵداوه‌ته‌ كه‌ناراوه‌كانی
به‌رپرسێكی سه‌ربازی كۆریای باشوور رایگه‌یاند كه‌ كۆریای باكوور دوو مووشه‌كی مه‌ودا كورتی هه‌ڵداوه‌ته‌ كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵات ، ئه‌وه‌ش وه‌ك ناره‌زاییه‌كی كۆریای باكوور دێت له‌ سه‌ر ئه‌و مانۆره‌ سه‌ربازییه‌ ساڵانه‌یه‌ی كه‌ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ بڕیاره‌ مانۆره‌كه‌ دوای چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ست پێبكات .

به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی كۆریای باشوور هه‌ردوو مووشه‌كه‌كه‌ سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌وتنه‌ ناو ده‌ریا . بیونگ یانگ له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ توندی دژی ئه‌و مانۆرانه‌ی واشنتن و سۆل ده‌وه‌ستێت و گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌ركانی سوپای كۆریای باكوور رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ گورزی بێ ره‌حمانه‌ دژ به‌ ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور بوه‌شێندرێت
Top