روحانی بۆ جه‌نتیلۆنی: بیانو نه‌ماوه‌ بۆ به‌رده‌وامی دان به‌ سزاكانی سه‌ر ئێران

روحانی بۆ جه‌نتیلۆنی: بیانو نه‌ماوه‌ بۆ به‌رده‌وامی دان به‌ سزاكانی سه‌ر ئێران
سه‌رۆكی ئێران حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هیچ بیانویه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ درێژه‌دانی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریكا به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئێران دا سه‌پێنراون.

به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران روحانی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا پاولۆ جه‌نتیلۆنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان تاران و رۆمایان یاوتوێ كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان بۆ ئاستێكی باڵا.

روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئیتاڵیا له‌ باره‌ی دانوستانه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی نێوان ئیران و گرووپی پێنج كۆ یه‌ك رۆڵێكی ئیجابی ده‌بینێت وگوتی: سه‌پاندنی سزای ئابووری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری بێ بنه‌ما، زیان به‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی ئه‌ورووپا.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا پاولۆ جه‌نتیلۆنی پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستانه‌كان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه‌ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان قازانجه‌ بۆ ئێران و ئیتاڵیا و ته‌واوی جیهان. جه‌نتیلۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ده‌بێت رێككه‌وتنه‌كه‌ لابردنی سزاكانی سه‌ر ئێرانیش له‌خۆبگرێت.
Top