پنتاگۆن ره‌تیكرده‌وه‌ بۆ رزگاركردنی موسڵ فشار بخاته‌ سه‌ر عێراق

پنتاگۆن ره‌تیكرده‌وه‌ بۆ رزگاركردنی موسڵ فشار بخاته‌ سه‌ر عێراق
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا په‌نتاگۆن ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ فشاری خستۆته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر شاری موسڵ ئه‌نجام بدات و له‌ ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ده‌ریبهێنێت .

جۆن كێربی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ فشار ناكه‌ین ، هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئه‌وه‌ ناده‌ین كه‌ واده‌ی ئازادكردنی شاری موسڵ پێشبخه‌ین و گوتیشی ئێمه‌ هاوراین له‌ گه‌ڵ خالد عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراق به‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ كاتێك رزگار ده‌كرێت كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاماده‌ بن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه‌ .
Top