فاپیۆس داواى ئازادكردنى ئافره‌ته‌ رفێنراوه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ له‌ یه‌مه‌ن ده‌كات

فاپیۆس داواى ئازادكردنى ئافره‌ته‌ رفێنراوه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ له‌ یه‌مه‌ن ده‌كات
لۆران فاپیۆس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا داواى ئازادكردنى ئافره‌ته‌ هاوڵاتییه‌كه‌ى له‌ یه‌مه‌ن كرد كه‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه‌ رفێنراوه‌.

فاپیۆس ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، بۆ ئازادكردنى ئافره‌ته‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌، تا ئێستا چه‌كداره‌كان داواكارییه‌كانیان به‌ حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا رانه‌گه‌یاندووه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو ژماره‌ییه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو له‌ شارى سه‌نعاى پایته‌ختى یه‌مه‌ن ئیزه‌بێل برین كه‌ ئافره‌تێكى فه‌ره‌نسى بوو له‌گه‌ڵ كچه‌ وه‌رگیرانه‌كه‌ى شیرن مكاوى رفێنران كه‌ تا ئێستا چاره‌نووسیان دیار نییه‌ و له‌ ئێستاشدا، حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا له‌ رێگه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى داواى ئازادكردنى ئیزه‌بێل برین و كچه‌ وه‌رگیرانه‌ یه‌مه‌نییه‌كه‌ ده‌كات.
Top