روسیا و قوبرس رێككه‌وتنى هاوكارى سه‌ربازییان واژۆ كرد

روسیا و قوبرس رێككه‌وتنى هاوكارى سه‌ربازییان واژۆ كرد
روسیا و قوبرس رێككه‌تنى هاوكارى سه‌ربازییان ولژۆ كرد؛ كه‌ به‌ پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ مۆڵه‌ت به‌ كه‌شتى جه‌نگى روسیا ده‌دات كه‌ له‌ به‌نده‌ره‌كانى قوبرسى له‌نگه‌ر بگرن؛ كو وڵاتێكه‌ كه‌ ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها میواندارى باره‌گاكانى سه‌ربازى به‌ریتانیایه‌.

ئه‌و رێكه‌وتنه‌ له‌ بارودۆخێكدا واژۆ كراوه‌ كه‌ ناكۆكییه‌كان له‌ نێوان رۆژئاوا و روسیا سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانى ئۆكراینا رۆژ له‌ دواى رۆژزیاتر ده‌بێت.

هاوكات ڤێلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆمارى روسیا تاكیدى كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هیچ ده‌وڵه‌تێكى تایبه‌تى نییه‌؛ به‌ڵكو ئامانج له‌و واژۆ كردنى ئه‌و رێككه‌تننامه‌یه‌؛ به‌شدارى كردنى زیاترى روسیا له‌ هه‌وڵه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى تیرۆریزم و هه‌روه‌ها به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دزه‌كانى ده‌ریاییه‌.
Top