هێرشێكى خۆكوژى له ئه‌فغانستان ئۆتۆمبێلى باڵیۆزخانه‌ى توركیاى كرده ئامانج
ئه‌یوب ساڵانی جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌فغانستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند خۆكوژێك به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرێژكرا كه پڕبوو له مادده‌ى ته‌قینه‌وه، به ئۆتۆمبێلێكى باڵیۆزخانه‌ى توركیا له شارى كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان خۆى ته‌قانده‌وه و له ئاكامدا سه‌ربازێكى تورك كوژرا و یه‌كێكى دیكه‌ش برینداربوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ش، بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له ئه‌نجامدانى كرده‌وه خۆكوژیه‌كه راگه‌یاند.