حوسییه‌كان ماڵی یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی پارتی گردبوونه‌وه‌ی یه‌مه‌ن بۆ چاكسازی گه‌مارۆ داوه‌

حوسییه‌كان ماڵی یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی پارتی گردبوونه‌وه‌ی یه‌مه‌ن بۆ چاكسازی گه‌مارۆ داوه‌
له‌ یه‌مه‌ن، چه‌كدارانی حوسی رایانگه‌یاند كه‌ ماڵی محه‌مه‌د قه‌حتان یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی پارتی گردبوونه‌وه‌ی یه‌مه‌ن بۆ چاكسازی گه‌مارۆ داوه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ پارتی گردبوونه‌وه‌ی یه‌مه‌ن بۆ چاكسازییه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتوون، حوسییه‌كان ماڵی قه‌حتانیان له‌ گه‌ره‌كی نه‌هزه‌ی شاری سه‌نعای پایته‌خت گه‌مارۆ داوه‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ‌ رێگری له‌ناوبراو كرا بچێته‌ عه‌ده‌ن، چه‌كدارانی حوسی، شه‌وی رابردوو له‌ خاڵی سنووری ناوچه‌ی سوحول له‌ نزیك شاری ئیب قه‌حتان-یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، له‌كاتێكدا خوازیاربوو بچێته‌ عه‌ده‌ن.

گردبوونه‌وه‌ی یه‌مه‌ن بۆ چاكسازی له‌ ساڵی 1948 دامه‌زراوه‌ و به‌ باڵی سیاسی رێكخراوی ئیخوان موسلیمین ناسراوه‌، له‌ ساڵی 1990 دا له‌سه‌ر ده‌ستی تارق سینان و غانی محه‌مه‌د وه‌ك پارتێكی سیاسی ناسێندرا.

له‌ قۆناغی به‌هاری عه‌ره‌بیدا و دوای عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، ئه‌و پارته‌ چالاكییه‌ سیاسیه‌كانی زیاد كرد و له‌ئێستادا محه‌مه‌د ئه‌لیودومی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ ده‌كات.
Top