جوداخوازه‌كانى ئۆكراینا ده‌ستیان كرد به‌ كشاندنه‌وه‌ى چه‌كه‌ قورسه‌كانیان له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان

جوداخوازه‌كانى ئۆكراینا ده‌ستیان كرد به‌ كشاندنه‌وه‌ى چه‌كه‌ قورسه‌كانیان له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان
به‌ پێى ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى كه‌ له‌ نێوان جوودایى خوازه‌كانى لایه‌نگرى روسیا و سوپاى ئۆكراینا واژۆ كراوه‌ جوودایى خوازه‌كانى لایه‌نگرى روسیا له‌ رۆژهه‌ڵاتى ئۆكراینا رایانگه‌یاند: كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ چه‌كه‌ قورسه‌كانیان له‌ خاكى ئۆكراینا ده‌كشێننه‌وه‌.

ئێدوارد باسورین گووته‌بێژى جوودایى خوازه‌كان به‌ ئاژانسى هه‌واَلى ئینته‌ر فاكسى راگه‌یاند: كه‌ كه‌ل و په‌لى سه‌ربازى له‌ ژێر چاودێرى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و هاوكارى ئه‌وروپا له‌ شاره‌كانى دۆنتسك و لوهانسك ده‌نێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ و تاكو ئێستاش ده‌یان ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى كه‌ هه‌ڵگرى چه‌كى قورسن له‌ ناوچه‌كانى شه‌ڕ؛ پاشه‌كشه‌یان پێكراوه‌.

ئێدوارد باسورین داواى له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و هاوكارى ئه‌وروپا كردووه‌ كه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنى رێككه‌وتنى مینسك چاودێرى زیاترى بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن و هه‌روه‌ها سوپاى ئۆكرایناى تۆمه‌تبار كردووه‌ كه‌ هیچ هه‌نگاوێكى بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و چه‌كانه‌ نه‌ناوه‌.
Top