چه‌كدارانی تاڵیبان 30 كه‌سیان له‌ باشوورى ئه‌فغانستان رفاند

چه‌كدارانی تاڵیبان 30 كه‌سیان له‌ باشوورى ئه‌فغانستان رفاند
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ ناوچه‌ی زابوڵی باشووری ئه‌فغانستان پاسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری به‌ 30 سه‌رنشینه‌وه‌ رفاند.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاشكرایان كرد كه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ شارۆچكه‌ی شاكۆی، چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان پاسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگریان به‌ 30 سه‌رنشینه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان رفاند.

قایمقامی شاكۆی عه‌بدول خه‌ڵك ئه‌یوب، رووداوه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بۆ رزگار كردنی ئه‌و رفێنراوانه‌، ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستی پێ كردووه‌.
Top