له‌ سه‌نعای پایته‌ختى یه‌مه‌ن خۆپیشاندان له‌ دژی حوسییه‌كان كرا

له‌ سه‌نعای پایته‌ختى یه‌مه‌ن خۆپیشاندان له‌ دژی حوسییه‌كان كرا
سه‌دان كه‌س له‌ پێش باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی یه‌مه‌ن له‌ شاری سه‌نعای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ درووشمی تاوانباركردنی حوسییه‌كان وه‌ك كوده‌تاچی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.

هاوكات خۆپێشانده‌ران پاڵپشتی خۆیان بۆ سه‌رۆك كۆماری ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی یه‌مه‌ن، عه‌بدره‌به‌ مه‌نسور هادی راگه‌یاند و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیریی سیاسیان كرد.

له‌ پاڵ ئه‌مه‌شدا خۆپێشانده‌ران ئیدانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی حوسییه‌كان دژی خۆپێشاندانه‌كانی ئاشتییان كرد.

جێگه‌ی باسه‌ حوسییه‌كان به‌توندی وه‌ڵامی هه‌رجۆره‌ خۆپێشاندانێك ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ دژیان له‌ شاره‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنیش له‌ خۆپێشانده‌ران، ئه‌مڕۆ كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ست دا و ده‌ كه‌سیش بریندار بوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌وی رابردوو له‌ شه‌قامی خه‌مسین له‌ ناوچه‌ی عه‌شاش ناوه‌راستی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی گه‌وره‌ی نه‌وت كه‌ باره‌گایه‌كی حوسییه‌كان كرا ئامانج تاوه‌كوو ئێستا زیانه‌كان ئاشكرانه‌كراوه‌.
Top