به به‌شداری ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك وڵاتانی بیانی؛ رێپێوانێكی شكۆمه‌ندی له ئۆكراینا به‌رێوه‌چوو
سه‌رۆكی ئۆكراینا پێترۆ پۆرۆشێنكۆ و سه‌رۆكوه‌زیران ئارسێنی یاتسانیۆك، وه‌زیرانی كابینه‌ی حكوومه‌ت، سه‌ركۆماری لیتوانیا دالیا گریباوسكایت، سه‌ركۆماری پۆلۆنیا برۆنیسیلاو كۆمۆرۆوسكی، سه‌ركۆماری ئه‌ڵمانیا جۆواكیم گاوك، سه‌رۆكی چه‌ندین وڵاتی دیكه به‌شداری رێپێوانه‌كه‌یان كرد.
هاوكات هه‌زاران كه‌سیش به گوتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی شكۆمه‌ندی بۆ ئۆكراینا و قاره‌مانان نامرن و به هه‌ڵگرتنی ئاڵای ئۆكراینا به‌شداریان له رێپێوانه‌كه كرد.
له دوای ده‌ست پێ كردنی ناڕه‌زاییه‌كان له گۆره‌پانی سه‌ربه‌ستی له شاری كییڤ و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی ته‌ناهی و خۆپیشانده‌ران له پاڵ ئه‌مه‌ش كوژرانی چه‌ندین خۆپیشانده‌ر، سه‌رۆكی پێشوو، یانوكۆویچی ناچار كرد كه له 21ـی شوباتی 2014 وڵات به‌جێبهێڵێت، هاوكات ده‌رچوونی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌شی له په‌رله‌مان له 22ـی شوبات، به شۆڕشی شكۆمه‌ندی له ئۆكراینا ناوزه‌ند كرا.