فەرەنسا گەورەترین كەشتی فڕۆكەهەڵگر لە شەڕی داعش بەكاردەهێنێت
سەرچاوەیەکی نزیک لە ژانئیڤ لو دریان، وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند " بەکارهێنانی شارل دو گۆل لە باکووری عێراق لە دژی داعش لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات". شارل دو گۆل كە كەشتییەكی دژە فڕۆكەی ئاسمانییە، دەتوانێت 20 بۆ 25 فڕۆكەی جۆری سوپەر ئیتێندارد و رافال كە فەڕەنسا بۆ هێرشكردنە سەر چەكدارانی داعش بەكاریاندەهێنێت هەڵبگرێت.
هەر ئەمڕۆ فڕۆكەی جۆری رافال لە كەشتییە فڕۆكەهەڵگرەكەوە بەرەو عێراق بۆ پێكانی بارەگاكانی داعش بەرزبوونەتەوە.
شارل دۆ گۆل لە 13ـی كانوونی دووەم لە تۆلۆنی باشووری فەرەنساوە بەڕێكەوتووە و بۆ ماوەی پێنج مانگ لە شوێنی گیرسانەوەی دووردەكەوێتەوە و چەند هەفتەیەك لە نزیك كەشتی فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس كارڵ ڤینسۆن لە كەنداو دەبێت.
رووداو