وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا: كات و ساتى دیاریكراو بۆ گرتنه‌وه‌ى مووسڵ دیار نییه‌

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا: كات و ساتى دیاریكراو بۆ گرتنه‌وه‌ى مووسڵ دیار نییه‌
ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ كات و ساتێكى وه‌ك واده‌ بۆ گرتنه‌وه‌ى مووسڵ دیارى كرابێت و له‌ هه‌مان كاتدا رایگه‌یاند، گرتنه‌وه‌ى شاره‌كه‌ له‌ ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه‌.

له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌فغانستان كه‌ دوێنێ ئه‌نجامیدا كارته‌ر له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، هیچ واده‌ییه‌كى دیاریكراو له‌ چوارچێوه‌ى دانانى خشته‌ییه‌كى كاتى بۆ گرتنه‌وه‌ى مووسڵ له‌ لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه‌ دانه‌نراوه‌ و به‌ڵام پێویست و گرنگه‌ هه‌وڵ بۆ گرتنه‌وه‌ى شارى مووسڵ له‌ ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعش بدرێت، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا روونیشیكرده‌وه‌، ئازادكردنى شارى مووسڵ یه‌كێكه‌ له‌ پرسه‌ ئه‌وله‌وییه‌تییه‌كانى وڵاته‌كه‌ییه‌تى.
Top