جۆن كێری: له‌ زیادكردنی سزاكانی سه‌ر ڕوسیا ده‌كۆڵینه‌وه‌

جۆن كێری: له‌ زیادكردنی سزاكانی سه‌ر ڕوسیا ده‌كۆڵینه‌وه‌
كیری له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ فلیپ هامۆند كۆبووه‌وه‌.

پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ رووسیا به‌هۆی كرداره‌كانی له‌ رۆژهه‌ڵاته‌تی ئۆكراینا گومان دروست ده‌كات و رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ هامۆند تاوتوێی سپاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر رووسیا ده‌كه‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونی كرده‌وه‌ رێگه‌ ناده‌ن كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری وڵاتێك دروست بكرێت.

هاوكات ئاشكرای كرد كه‌ تاوتوێی بابه‌تی داعش و لیبیاش ده‌كه‌ن و گشت ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به‌هاوبه‌شی كارده‌كه‌ن و گوتی: حكومه‌تی عێراق خاكی زیاتر به‌ده‌ست دێنێت.

سوپای عێراق ئیتر به‌فراوانی به‌ره‌نگاریی ده‌بێته‌وه‌. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هامۆندیش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد تاوتوێی ره‌وشی ئۆكراینا ده‌كه‌ن و گوتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 10 رۆژ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ تێپه‌ربووه‌ به‌ڵام رێگه‌ ناده‌ین پیشێلكاری له‌و باره‌یه‌وه‌ بكرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ تاوتوێی پارێزگاری كردنی ته‌واوی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و باسی ئه‌و كردارانه‌ كراوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری پیشێلكاریی ئاگربه‌سته‌كه‌ و ئاشكرای كرد له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی باسی ره‌وشی لیبیاش ده‌كرێت.
Top