له‌ سیناى میسرى حاله‌تی له‌ناكاو راگه‌یه‌ندرا

له‌ سیناى میسرى حاله‌تی له‌ناكاو راگه‌یه‌ندرا
هێزه‌كانی سوپای میسر له‌ باكووری سینا حاله‌تی له‌ناكاوی له‌ ریزه‌كانی سوپا راگه‌یاند ، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ زانیاری بڵاوبوویه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی تۆنێله‌وه‌ به‌ره‌و سینا هاتوون ، پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر رایانگه‌یاندبوو كه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی كه‌تایبی قه‌سام به‌هۆی داڕمانی یه‌كێك له‌ تۆنێله‌كان له‌ نزیك ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح گیانی له‌ ده‌ستدا به‌ر له‌وه‌ی بۆ باكووری سینا بپه‌رێته‌وه‌ ، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش لای خۆیه‌وه‌ كوژرانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی راگه‌یاند كه‌ به‌ر له‌وه‌ی كارێكی خۆكوژی ئه‌نجام بدات .

شایانی باسه‌ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ سینا ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌منزیكانه‌دا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێت و پۆلیسی شاره‌كانی شێخ زوید و ئیری عه‌بد و رومانه‌ و باره‌گای دیكه‌ ده‌كرێته‌ ئامانج ، بۆیه‌ حكومه‌تی میسر له‌ سینا به‌ر له‌ دوو رۆژ حاله‌تی له‌ناكاوی له‌ ریزه‌كانی سوپا راگه‌یاند.
Top