ئەمریکا لیستی ناوی سەرکردە داواکراوەکانی داعش ئامادەدەکات
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، کۆشکی سپی رەزامەندی لەسەر کوشتن و تیرۆرکردن یاخود ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە دژی ئەو کەسانەی کە ناویان لە لیستەکەدا هەیە، دەربڕیوە.
میدیاکانی ئەمریکا ناوی یەکەم و دووەم کەسیان لەو لیستە ئاشکرا کردووە کە ئەوانیش: ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی داعش، جیهادی جۆن، سەربڕەکەی داعش، کە بە شێوەزاری بەریتانی قسەدەکات و هێشتا بە تەواوەتی نازانرێت کێیە.
لەساڵی 2003 کاتێک ئەمریکا هێرشی كردە سەر عێراق، لیستێكی پەنجا و سێ کەسی لە سەرکردەکانی عێراقی بڵاوکردەوە کە داواکراوبوون.
رووداو